دژه تیرۆری كوردستان روونكردنه‌وه له‌باره‌ی ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كانی هه‌ولێر بڵاوده‌كاته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
دژه تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند، دەنگی ئەو تەقینەوانەی کە لە سنووری هەولێر دەبیسترێت مەشق و راهێنانی هێزەکانی هاوپەیمانانە.
ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه (5ـی ئادار/مارسی 2023)، له راگه‌یه‌ندراوێكدا دژه تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند، دەنگی ئەو تەقینەوانەی کە لە سنووری هەولێر دەبیسترێت مەشق و راهێنانی هێزەکانی هاوپەیمانانە و هاووڵاتییانیشی دڵنیاكرده‌وه كه جێگه‌ی مه‌ترسی نین.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی دژه تیرۆری كوردستاندا هاتووه، "هەموو لایەک دڵنیادەکەینەوە دەنگی ئەو تەقینەوانەی کە لە سنووری پارێزگای هەولێر دەبیسترێن، مەشق و راهێنانی هێزەکانی هاوپەیمانانە و تا چەند کاتژمێرێکی دیکە بەردەوامییان دەبێت و هیچ جێگای مەترسی نین.