به‌هۆی ئاڵۆزییه سیاسییه‌كانه‌وه، تونسییه‌كان له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین

K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری تونس و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت و هه‌ڵپه‌ساردنی په‌رله‌مان، تا دێت دۆخی ئابووری، سیاسی و بژێوی له‌و وڵاته ئاڵۆزتر ده‌بێت و زۆرترین كاریگه‌ریش له‌سه‌ر توێژی كه‌مده‌رامه‌ت و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان ره‌نگیداوه‌ته‌وه.
تونس، نزیكه‌ی 70 ساڵه وه‌ك وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ راگه‌یه‌ندراوه، هێشتا خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان و ئاوڕدانه‌وه له گوه‌زرانی كه‌مده‌رامه‌تان گه‌وره‌ترین داواكاری هاووڵاتییانه، له‌وانه‌ش تویژی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان گله‌یی ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه فه‌رامۆشكراون.
رێكخراوی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كانیش له تونس ده‌ڵێت: كه‌سانی زۆر به‌توانا له‌ناویان هه‌ن، به‌ڵام له مافه‌كانیان بێبه‌ش كراون و له ژیانی سیاسی و ئیداری به‌شدارییان پێ ناكه‌ن.
نوێنه‌ری رێكخراوی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان له تونس ده‌ڵێت، "ئیراده‌یه‌كی سیاسیی روون به‌رامبه‌ر خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان نییه، ئێمه له نوێنه‌رایه‌تیكردنی خۆمان و ژیانی سیاسی و مافه‌كانمان بێبه‌شكراوین كراوین، ترس و سترێسمان به‌رده‌وامه و به عه‌قڵیه‌تێكی جیاكاری و لاوازی سه‌یری خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان ده‌كرێت, حزبه سیاسییه‌كان و سه‌رۆك كۆماریش توانای كه‌مئه‌ندامان ره‌تده‌كه‌نه‌وه و نایانه‌وێت سوودیان لێ وه‌ربگرن و تا ئێستا په‌رله‌مانیش هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی به‌و ئاراسته‌یه نه‌كردووه".
نه‌ك هه‌ر بێبه‌شكردنیان له ژیانی سیاسی، به‌ڵكو به‌گوته‌ی كه‌سوكاری خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان، ده‌سه‌ڵاتداران له‌ڕووی بیمه‌ی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه ئه‌وه‌یان له‌به‌رچاو نییه و ژنێكی خاوه‌ن دوو مناڵی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت كه هیچ یه‌كێك له دوو منداڵه‌كه‌ی توانای رۆیشتنیان نییه، ده‌ڵێت: نه‌هامه‌تی ئه‌وان هیچ گرنگییه‌كی بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی تونس نییه و دۆخی ژیانیان هه‌ر چیه‌كیش بێت، ئه‌ركی چاره‌سه‌ری هه‌ر له ئه‌ستۆی خێزانه.
ئه‌و ژنه ده‌ڵێت، "نه‌خۆشیی له‌مجۆره له وڵاته‌كه‌مان كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، تۆ هیچ مافێكت نییه، هه‌ر كه‌سێك ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی هه‌بێت به‌رپرسیاریه‌تییه‌كه له ئه‌ستۆی باوكی نه‌خۆشه‌كه‌یه، ماوه‌ی 6 ساڵه كچه‌كه‌م به‌و شێوه‌یه به‌خێوده‌كه‌م، ئێستا بۆم ده‌ركه‌وت كوڕه‌كه‌شم هه‌مان كێشه‌ی هه‌یه، مانگانه بۆ هه‌ر یه‌كێكیان 250 دینارم پێویسته، له‌كاتێكدا مووچه‌ی كرێكاریی مانگانه‌ی باوكیان 450 دیناره. ئه‌وه زۆر ئازارم ده‌دات كه منداڵه‌كه‌م نه‌توانێت هه‌ستیشم پێ بكات، زۆر ئازاربه‌خشه كه منداڵه‌كه‌ت نه‌توانێت بۆ داواكارییه‌ك وشه‌ی دایك ده‌رببڕێت".
دوای ئه‌وه‌ی قه‌یس سه‌عید، سه‌رۆك كۆماری تونس حكومه‌تی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌شی هه‌ڵپه‌سارد و ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی گرته ده‌ست، قه‌یرانێكی خنكێنه‌ری سیاسی و ئابووری له‌و وڵاته سه‌ریهه‌ڵدا و تووڕه‌یی جه‌ماوه‌ریش له 25ی ته‌ممووزی ساڵی 2021 ته‌قیییه‌وه و ماوه‌ی 2 ساڵه ناكۆكی سیاسیی له نێوان سه‌رۆك كۆمار و په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته ئه‌وه‌نده‌ی دیكه دۆخه‌كه‌ی ئاڵۆزتركردووه و تا ئێستا ده‌یان خۆپیشاندان شه‌قامه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی هه‌ژاندووه و ده‌سه‌ڵات به دیكتاتۆر ناوده‌به‌ن به‌ڵام هیچی له دۆخی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته نه‌گۆڕیوه.
سه‌رچاوه: AFP