ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
رەشنووسی پڕۆژە یاسای بەرکارکردنی بەرەنگاربوونەوەی شوشتنەوەی پارە دەخرێتەڕوو
K24 - هەولێر:
بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە (رێکەوتی 6ـی ئادار) کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی كارە ستراتیژییەکانی وەزارەتی پەروەردە.
ئاماژە بەوەشدرا، خستنەڕووی رەشنووسی پڕۆژە یاسای (بەرکارکردنی بەرەنگاربوونەوەی شوشتنەوە و مایە و مایەدارکردنی تیرۆری فیدراڵی)، لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا دەخرێتەڕوو.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا کردنەوەی دامەزراندن و تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی بواری دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان دەخرێتەڕوو.