پوتن و ره‌ئیسی به ته‌له‌فۆن گفتوگۆیانكرد

K24 – هه‌ولێر:
هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك كۆماری ئێران و سه‌رۆكی رووسیا له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه تاووتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان مۆسكۆ و تارانیان كرد.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی (سه‌رۆكایه‌تی كۆماری رووسیا) كرملین، ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا و ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئێران، له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه تاووتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی رووسیا و ئێرانی‌یان كرد، به‌تایبه‌ت ژێرخانی هاوبه‌ش و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان.
پێشتریش كیێڤ و هاوپه‌یمانه‌كانی، تارانیان به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه درۆن بۆ رووسیا دابین ده‌كات و له جه‌نگی دژ به ئۆكرانیا به‌كاریده‌هێنێت و ئه‌و درۆنانه پێگه ئه‌تۆمیی و مه‌ده‌نییه‌كان ده‌پێكێت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، پێشتر رایگه‌یاندبوو، ئه‌وه‌ی واشنتن له باره‌ی درۆنی ئێرانییه‌وه باسی ده‌كات، ته‌نیا هه‌وڵدانێكه بۆ فشارخستنه سه‌ر تاران.