دلاوه‌ر ئاژگه‌یی: پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان گرنگه بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا

K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌وروپا جه‌ختی له گرنگی سه‌ردانی شاندی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و رایگه‌یاند، له ستراتیژییه‌تی نوێی یه‌كێتی ئه‌وروپا گرنگی زیاتر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتییه‌كه ده‌درێت به‌تایبه‌تیش له ناوچه‌كه.
دلاوه‌ر ئاژگه‌یی، به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌میانی به‌شداریكردن له ژووری هه‌واڵی كاتژمێر (8:00)ـی كوردستان24 رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی ستراتیژیه‌تی وڵاتانی ئه‌وروپا، هه‌ر شاند و سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌وروپی سه‌ردانی عێراق بكات، گومانی تێدا نییه كه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كات، چونكه ئه‌وروپاش له‌و راستییه تێگه‌یشتوون، سه‌ردانه‌كانیان بۆ عێراق به‌بێ سه‌ردانیكردنی هه‌ولێر سه‌ركه‌وتوو نابن.
سه‌باره‌ت به گرنگی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا، دلاوه‌ر ئاژگه‌یی روونیكرده‌وه، به‌هۆی نزیكی جوگرافی و بوونی كاریگه‌ری دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه له‌سه‌ر وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و گرنگیدانی ئه‌وروپا به ئاسایشی خۆراك و ئاسایشی وزه، وایكردووه رۆڵی ئه‌وروپا له هه‌رێمی كوردستان و عێراق له داهاتوودا زیاتربێت.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌وروپا جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی یه‌كێتی ئه‌وروپا كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و روونیكرده‌وه، یه‌كێتی ئه‌وروپا گرنگی به سه‌قامگیری عێراق ده‌دات و ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كی هاوسه‌نگیشی هه‌بێت له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه.
ئه‌مڕۆ شاندێكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا سه‌ردانی عێراقی كرد و وابڕیاره سبه‌ی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیش بكه‌ن و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵا ژماره‌یه‌ك پرسی گرنگ تاوتوێ بكه‌ن.