وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
لوید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدایه و سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (7ـی ئادار/مارسی 2023)، لۆید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته به‌غدا و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، سه‌ردانی هه‌ولێریش ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ئانالینا بێربوك، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا، سه‌ردانی هه‌ولێر بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.
لۆید جەیمس ئۆستن، رۆژی 22ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 20221 بووه‌ته وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا. پێشتر پۆستی دوانزەهەمین فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکای بەدەستهێناوە، یەکەمین ئەمه‌ریکی ئەفریقییە کە ئەم پۆستەی (وه‌زیری به‌رگریی) بەدەستەوەیە . ئۆستن وەک جێگری سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا کاری کردووە و پێش ئەوەش دوایین فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا بووە لە عێراق و لەژێر فەرماندەیی ئەودا ئۆپەراسیۆنی (نیو داون) ئەنجامدرا، کە تا 15ی كانوونی دووه‌می 2011 بەردەوام بوو.