ئه‌و به‌ندكراوه‌ی له گرتووخانه‌ی ژنان و نه‌وجه‌وانانی هه‌ولێر هه‌ڵات ده‌ستگیركرایه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌و به‌ندكراوه‌ی دوێنێ دووشه‌ممه له گرتووخانه‌ی ژنان و نه‌وجه‌وانانی هه‌ولێر هه‌ڵات ده‌ستگیركرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (7ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به كوردستان24ـی راگه‌یاند، دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئه‌و به‌ندكراوه‌ی دوێنێ له گرتووخانه‌ی ژنان و نه‌وجه‌وانانی هه‌ولێر هه‌ڵاتبوو، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركرایه‌وه.
دوێنێ دووشه‌ممه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به كوردستان24ـی راگه‌یاند، شه‌ش زیندانی له چاكسازی ژنان و نه‌وجه‌وانان هه‌ولێر هه‌ڵهاتن، چواریان هه‌ر له‌نێو زیندانه‌كه‌دا ده‌ستگیركران و یه‌كێكی دیكه‌شیان له‌نێو شاردا ده‌ستگیركرا. ئه‌مڕۆش زیندانی شه‌شه‌م كه هه‌ڵهاتبوو، ده‌ستگیركرایه‌وه.