لە ماوەی یەک ساڵدا 12 رۆژنامەنووس لە ئۆکرانیا کوژراون

86
86

K24 - برۆکسل:

یەکێتی ئەوروپا، بەهاوکاری 15 رێکخراوی نێودەوڵەتی جیهانی تایبەت بە بواری رۆژنامەنووسان، راپۆرتی ساڵانەی خۆیان بەناوی ( جەنگ لە ئەوروپا و بەرەنگاربوونەوەی مافی راپۆرتکردن)ـی بڵاوکردەوە.

بەپێ راپۆرتەکە  12 رۆژنامەنووس کوژراون و 23 رۆژنامەنووس برینداربوون، هەروەها لەساڵی 2022 لەئەوروپا 126  رۆژنامەنووس بەهۆکاری جۆراوجۆر زیندانیکراون.

بە بەراورد لەگەڵ ساڵی 2021 بەرێژەی لەسەدا 60 ژمارەکە زیادیکردووە. هاوکات 500 رۆژنامەنووسیش وڵاتی رووسیایان بەجێهێشتووەو گەڕاونەتەوە وڵاتەکانیان.

بەرپرسی سەلامەتی رۆژنامەوانان لە یەکێتی ئەوروپا ئادریان ئیڤتوهۆڤیچی، بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەوان دەیانەوێت تەواوی داتا و زانیاریی بۆچوونەکان کۆبکەنەوە و دواتر پێشکەشی سەرکردە و بەرپرسەکانی ئەوروپا دەکرێت و پاشان گفتوگۆی لەسەر دەکەن.

لەساڵی 2022 52 رۆژنامەنووس لەتورکیا، 22  رۆژنامه‌نووس لە رووسیا، 14 رۆژنامه‌نووس لە ئۆکرانیا، 4 رۆژنامه‌نووس لە ئازه‌ربایجان، یەک رۆژنامه‌نووس لە بەریتانیا، یەک رۆژنامه‌نووس لە یۆنان، یەک رۆژنامه‌نووس لەجۆرجیا و یەک رۆژنامه‌نووس لە پۆلەندا دەستگیرکراون.

لەکۆتایی راپۆرتەکەدا، ووڵاتانی ئەوروپا ریزبەندی کراون و ئەڵمانیا بە باشترین وڵات دەستنیشان کراوە بۆ رۆژنامەوانان و پۆڵەنداش خراپترین ووڵاتی ئەوروپا.

له‌ 24ـی شوباتی 2022، به‌ فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه‌ هه‌زاران كه‌س له‌ سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه‌ به‌رده‌وامه‌.