ئیتاڵیا بهردهوام دهبێت له پشتیوانیكردن و هاوكاریكردنی پێشمهرگه
K24 – ههولێر:
سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەى هێزەکانی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان جەخت لە هاوکاری و هەماهەنگییە سەربازییەکان دەکەنەوە.
رۆژى (6ـی ئادار/مارسی 2023)، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە دیوانی وەزارەت، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ دانیال، فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا چالاکییەکانی تیمی راوێژکارانی ئیتاڵی لە هەرێمی کوردستان لە بواری مەشق و راهێنان و راوێژکارییەوە خرایە بەرباس و تیشک خرایە سەر هاوکاری و هەماهەنگیی بەردەوامی هێزەکانی ئیتاڵیا بۆ هێزی پێشمەرگە.
سەرۆکی ئەرکان خۆشحاڵیی خۆی بە کارکردنی هاوبەش لەگەڵ هێزەکانی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان دەربڕی و ئاماژەی بەوە دا، "وڵاتی ئیتاڵیا لە رێگەی راوێژکارەکانییەوە لە هاوپەیمانیەتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش هاوکار و دۆستێکی باش بوو لە پاڵپشتیکردنی هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە".
بهگوێرهی راگهیهندراوی كۆبوونهوهكه، ههردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامیی پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی سەربازیی ئیتاڵیا و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەم مەبەستەش جەخت لە بەردەوامیی پشتگیریی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرایەوە؛ بۆ سەرخستن و بەئەنجامگەیاندنی پڕۆژە هاوبەشەکان لە هەرێمی کوردستان.