ئەمڕۆ دەزگاکانی هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە
گفتوگۆ لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن دەکەن
K24 - هەولێر
بڕیارە ئەمڕۆ جارێکی دیکە هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی، هەولێر بۆ گفتوگۆ لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن لە هەولێر کۆببنەوە.
زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەلەمانی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە 8/3/2023، دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر، بۆ گفتوگۆ لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن کۆدەبنەوە".
ئەمەش دوای ئەوە دێت، لە چەند رۆژی رانردوودا دووجار دوو جار کۆبوونەوەی نێوان دەزگاکانی هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی دواخرا.
لە 28/2/2023، هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی لەسەر چەند خاڵێک بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان رێککەوتوون و راشیگەیاندووە بۆ گفتوگۆی زیاتر لەسەر خاڵە ناکۆکەکان کۆبوونەوەکانی نێوانیان بەردەوام دەبن.