ئەمه‌ریكا چەندین دامەزراوە و كەسایەتی ئێرانی سزا دا
وەزارەتی گەنجینەی ئەمه‌ریكا: سزادراوان تووندوتیژیان بەرامبەر ژنان كردووە

K24 - هه‌ولێر:
وەزارەتی گەنجینەی ئەمه‌ریكا، چەندین ناوەند و كەسایەتی ئێرانی بەھۆی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و تووندوتیژی بەرامبەر ژنان سزا دا.
ئەمڕۆ وەزارەتی گەنجینەی ئەمه‌ریكا لە میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، بە بۆنەی ھەشتی مارس چەندین كەسایەتی و ناوەندی ئێرانی‌یان خستووەتە لیستی رەشی گەمارۆكانی ئەو وڵاتە.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، سەرجەم ئەو كەسانەی گەمارۆدراون، دەستیان لە پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و تووندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان و ئەشكەنجەدانییان لە زیندانەكاندا ھەبووە.
باسی ئەوەش كراوە، كە ئەمه‌ریكا لەگەڵ وڵاتانی ھاوپەیمانی رۆژئاوایی، لە گوشارەكان بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبێت.