سلێمانی.. سەرجەم تیمە تەندروستییەکان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییه‌وه

K24 - سلێمانی:
دوای تێكچوونی دۆخی كه‌شو‌هه‌وا له پارێزگای سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی به‌هاناوه‌چوونی هاووڵاتییان، ته‌ندروستی سلێمانی تیمه پزیشكییه‌كانیان خسته ئاماده‌باشییه‌وه.
راگەیاندن و پەیوەندییەکانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تەندروستی سلێمانی، ئه‌مشه‌و راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: بەمەبستی بەهاناوەچوونی هاووڵاتیان لەکاتی پێویست، لەئێستادا سەرجەم تیمە ته‌ندروستییه‌كان و فریاکەوتنی تەندروستی لە ناوشاری سلێمانی بڵاوەیان پێکراوە.
داواش لەهاووڵاتییان ده‌كات، لە کاتی پێوستییان بە تیمی تەندروستی، لە رێگەی ژمارە 122 پەیوەندی بکه‌ن و لە کەمترین کاتدا تیمەکان ئامادەدەبن.
پێشتریش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی، داوای له هاووڵاتییان كرد، به‌هۆی بارانبارینی زۆر، له ئه‌مشه‌ودا بۆ كاری پێویست نه‌بێت، نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه و شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كان به‌كارنه‌هێنن.