نێردهی تایبهتی نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ سووریا هۆشداری لهبارهی دۆخی ئهو وڵاته دهدات

K24 - ههولێر:
گێر پیدرسۆن، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سووریا، جەختی لەوە کردەوە، دەبێت چارەسەرێکی سیاسی لە سووریادا هەبێت و گوتی: "ئەگەر چارەسەرێکی سیاسی نەبێت نەهامەتییەکانی سووریا بەردەوام دەبێت".
گێر پیدرسۆن، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سووریا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە جنێف هەڵسەنگاندنی بۆ دوایین دۆخی ئهو وڵاته کرد.
پیدرسۆن ئاماژەی بەوە کرد ماوەیەکی دوورودرێژە بانگەشەی ئەوە هەیە کە دۆخی سووریا ناسەقامگیرە و دۆخی ئێستای قبوڵکراو نییە و ئاشكرایكرد، بوومەلەرزەکانی توركیا کە چەند ناوچەیەکی سووریاشی گرتەوە وەبیرهێنانەوەیەکی ئەم دۆخەبوو.
نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سووریا رایگهیاند: "سوورییەکان دوای ئەو شەڕ و پێکدادانەی کە ماوەی 12 ساڵە بەردەوامە لەگەڵ کارەساتێکی سرووشتیی ترسناک".
گێر پیدرسۆن ئەوەشی خستەڕوو، بوومەلەرزەکان پەیامی ئەوەیان بە جیهاندا کە کارەساتەکانی سووریا کۆتایی نەهاتووە و رایگەیاند گرنگیدانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی لە مانگی رابردوودا دوای بوومەلەرزەکە زیادی کردووە و دەبێت ئەمە هەڵبسەنگێنن.
پیدرسۆن باسی لەوەش کرد، دەبێت دوای بوومەلەرزەکان هەموو کەس ئەوە ببینێت کاردانەوەکانیان بە سیاسی کراوە و گوتی: "ئەمە مانای ئەوە دەدات کە بۆ تیشک خستنە سەر گەیشتن بە هەموو شێوەیەک پێوستمان بەم سەرچاوانەیە. ئێمە هەوڵ دەدەین گەرەنتی ئەوە بدەین هیچ بەربەستێک لە سزاکان دەرنەکەوێت. ئەوەش مانای ئەوە دەدات کە پێویستمان بە ئارامییە لەسەر زهوی. سبەی ئەمە لە کۆبوونەوەی هێزی ئەرکی ئاگربەست لە سووریا کە لە جنێڤ بەڕێوەدەچێت جەختی لێدەکەمەوە".
ئاماژەی بەوەش کرد ئەرکی ئەوەیە کە تیشک بخاتەسەر لێکەوتەکانی ئەم دۆخە لەناکاوە و داهاتووی سووریای دابەشکراو و گوتی: "ئەگەر چارەسەرێکی سیاسی نەبێت نەهامەتی سووریا بەردەوام دەبێت".
نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سووریا باسی لەوەش کرد هەفتەی داهاتوو پێکدادانەکانی سووریا دەچێتە ساڵی سێزدەهەمەوە و گوتی: "(لە سووریا) چارەسەرێکی سەربازی نییە، پێویستییەکی زۆر بۆ چارەسەرێکی سیاسی هەیە. هەموو ئەو سەختییانەی کە پێش بوومەلەرزەکە هەبوو هێشتا بەردەوامە، پێموایە ئەمە زۆر گرنگە".
گێر پیدرسۆن ئەوەشی خستەڕوو، ئامادەیە بە شێوەیەکی چالاکانە دەسەڵاتەکانی خۆی و نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سووریا بەکاربهێنێت و داوای لە رژێمی سووریا، ئۆپۆزسیۆن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و سەرجەم لایەنە گرنگە ناوچەیی و نێودەوڵەتی کرد کە لەم کاتە هەستیارەدا بە شێوەیەکی ئەرێنی پەیوەندی لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان ببەستن.