دادگای دەستووری تورکیا له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ده‌په بڕیاریدا

K24 – هه‌ولێر:
دادگای دەستووری تورکیا له به‌رژه‌وه‌ندی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بڕیاریدا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری پێشووی سه‌باره‌ت بلۆککردنی هەژماری بانكی ئه‌و پارته.
بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، دادگای دەستووری تورکیا بڕیاری بلۆککردنی هەژمارەکانی تایبەت بە هاوکاری دارایی گەنجینەی تورکیا بۆ هەدەپە بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی دادگا هەڵگرت.
بڕیارەکەی دادگای دەستووری تورکیا لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ لە بڕیارێکی هاوشێوەدا و لەسەر داوای هەدەپە، دادگای دەستووری تورکیا بڕیاریدا گوتاری بەرگریی هەدەپە بۆ 11ـی نیسان دوابخرێت لەکاتێکدا بڕیاربوو لە 14ـی ئەم مانگە دانیشتنی دادگاکە بەڕێوەبچێت.
پێشتر دادگای دەستووری تورکیا لە 5ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ لەچوارچێوەی دۆسیەی داخستنی هەدەپە، بڕیاری بلۆککردنی هەژمارەکانی هەدەپەی دەرکردبوو.