مه‌حما خه‌لیل: پێویسته سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی پارێزگای نه‌ینه‌وا بكات

K24 - هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێكی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سه‌كان به‌كارده‌هێنرێن و داواش له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات سه‌ردانێكی مه‌یدانی بۆ پارێزگای نه‌ینه‌وا بكات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و پارێزگایه به‌ده‌ست چه‌ندین كێشه‌وه ده‌ناڵێنێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (9ـی ئادار/مارسی 2023)، مه‌حما خه‌لیل، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی رایگه‌یاند، داوا له محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ین، سه‌ردانێكی مه‌یدانی بۆ پارێزگای نه‌ینه‌وا و قه‌زا و ناحییه‌كانی بكات، چونكه ئه‌و پارێزگایه به‌ده‌ست چه‌ندین كێشه‌وه ده‌ناڵێنێت.
مه‌حما خه‌لیل، گوتی "رۆژی چوارشه‌ممه هه‌ندێك ده‌ستوه‌ردان له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدار له تلكێف هه‌بوون، له‌پێناو به‌لاوه‌نانی به‌ریه‌ككه‌وتن له نێوان هاووڵاتییان و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، داوا له سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌ین رێگه نه‌دات هێزه‌كانی حه‌شد بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سه‌كان به‌كاربهێنرێت و هه‌یبه‌تی ده‌وڵه‌ت بشكێنێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق روونیكرده‌وه، دۆخی ئه‌مڕۆی نه‌ینه‌وا پێویستی به به‌دواداچوون و سه‌ردانی مه‌یدانی هه‌یه و هه‌ر پێشێلكارییه‌ك ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی گرژی، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌سانێك هه‌ن هه‌وڵ بۆ نانه‌وه‌ی پشێوی و به‌ریه‌ككه‌وتن ده‌ده‌ن و ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر هه‌یبه‌تی ده‌وڵه‌ت.
له‌باره‌ی رووداوه‌كانی تلكێف گوتی، "ئه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه له تلكێف روویدا، باشترین به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌و ده‌ستدرێژیانه و ناوی حه‌شدی شه‌عبیش له‌و ململانێیانه‌دا تێوه‌ده‌گلێندرێت، هه‌ر گرژییه‌كیش رووبدا نه له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و ناوچه‌كه‌یه و نه خه‌ڵكی ده‌شتی نه‌ینه‌وایه، كه زۆریان به‌ده‌ست تیرۆره‌وه چه‌شتووه".
سه‌باره‌ت به دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه‌ش، مه‌حما خه‌لیل ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌مڕۆش به هه‌وڵ و خوێنی هێزه عێراقییه‌كان و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هاووڵاتیانی ناوچه‌كه، جۆرێك له سه‌قامگیری له ناوچه‌كه هه‌یه، هه‌ندێك كێشه له ناوچه‌كه هه‌ن، له‌وانه‌ش له شنگال، كه برینێكی گه‌وه‌ره‌یه بۆ نه‌ینه‌وا و ته‌واوی عێراق، له‌كاتێكدا هه‌ندێك میلیشیای نایاسایی و غه‌یره عێراقی له‌و ناوچه‌یه هه‌ن، تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكیش بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی شنگال نه‌ندراوه، زیاتر گوتی، "ئه‌مانه هه‌موویان كۆمه‌ڵه پرسیارێكن و پێویسته حكومه‌تی عێراق وه‌ڵامیان بداته‌وه و نه‌خشه رێگاكان بۆ چاره‌سه‌ری بدۆزێته‌وه".