هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئێران له‌باره‌ی رێككه‌وتنی نێوان تاران و ریاز گفتۆگۆیان كرد

K24 – هه‌ولێر:
وەزیری دەرەوەی عێراق و وەزیری دەرەوەی ئێران لە رێگەی تەلەفۆنەوە سەبارەت بە رێککەوتنی نێوان ئێران و سعوودیە گفوگۆیان كرد و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرایه‌وه ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌بێته هۆی زیاتر سه‌قامگیری و پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه.
ئەمڕۆ هەینی (10ـی ئادار/مارسی 2023)، فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە حوسێن ئەمیر عه‌بدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران پێگەیشت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، لەمیانی پەیوەندییەکەدا هه‌ردووی باسیان لە رێککەوتنی نێوان ئێران و سعوودیە كرد كه ئه‌مڕۆ لە چین راگه‌یه‌ندرا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، پێشوازی حکومەتی عێراقی بۆ ئەم رێککەوتنە دەربڕی و رایگه‌یاند، گەڕانەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی تاران و ریاز سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە زیاتر ده‌كات.
له به‌رامبه‌ریشدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سوپاس و پێزانینی وڵاته‌كه‌ی بۆ عێراق دووپاتكرده‌وه كه له ماوه‌ی رابردوودا میوانداریی دانوستانه‌کانی نێوان تاران و ریازی له به‌غدا کردووه.