فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان ناوچه‌یه‌كی نزیك له چه‌مچه‌ماڵ بۆردومان ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان ناوچه‌یه‌كی سنووری چه‌مچه‌ماڵ بۆردومان كرد كه كه باره‌گای پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)ـی لێیه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، ره‌مه‌ك ره‌مه‌زان، قایمقامی چەمچەماڵ به كوردستان24 راگه‌یاند، هێرشه‌كه له گوندی سه‌یدان كراوه كه سه‌ر به ناحیه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیره.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (10ـی ئادار/مارسی 2023)، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆکەوانی توركیا هێرشی كردووه‌ته‌وه سه‌ر ئۆتۆمبێلێك و شایته‌حاڵه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، بریندارێك به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌وه گه‌یه‌ندراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید پێشڕه‌و له چه‌مچه‌ماڵ.
هه‌روه‌ها تیمه‌كانی فریاگوزاری ته‌ندروستی گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و به‌پێی زانیاری میدیاكانی نزیك له په‌كه‌كه، له‌و هێرشه‌دا سێ کەس کوژران و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی قوربانییه‌كان ئاشكرابكه‌ن.
په‌یامنێری كوردستان24 روونیكرده‌وه، هێرشه‌كه له چه‌می چه‌رمه‌ڵ بووه له گوندی سه‌یدانی سنووری ناحیه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر كه له رووی كارگێرییه‌وه سه‌ر به قه‌زای چه‌مچه‌ماڵه.
په‌یامنێری كوردستان24 ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گوندی سه‌یدان ماوه‌ی زیاتر له چه‌ند ساڵێكه ته‌نیا دوو ماڵی تێدا ده‌ژی كه سه‌رقاڵی كاری شوانكاریین، به‌هۆی مه‌ترسی بۆردومانه‌كان كه پێش دوو ساڵ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه بۆردومانكرا و ئه‌مه‌ش بووه هۆی چۆڵكردنی گونده‌كه له‌لایه‌ن دانیشتووانه‌كه‌یه‌وه.