رۆژی یەکشەممە شاندی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان ده‌چێته‌وه بەغدا

K24 – به‌غدا:
وابڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، شاندی دانوستكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات بۆ ته‌واوكردنی گفتوگۆكان له‌باره‌ی دۆسیه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (10ـی ئادار/مارسی 2023)، فارس عيسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی راگەیاند، وابڕیار شاندی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان رۆژی یەکشەممە بە سەردانێکی فەرمیی بگه‌نه بەغدا و کۆبونەوەکانی لەگەڵ حکومەتی عێراق دەستپێبکاتەوە.
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی ئه‌م سه‌ردانه‌ی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا ئاشكرایكرد، له‌م سه‌ردانه‌یاندا شانده‌كه له‌گه‌ڵ وەزارەتی نەوتی عێراق کۆدەبنەوە بۆ تەواوکردنی گفتوگۆكان له‌باره‌ی رەشنووسی پرۆژه‌یاسای نەوت و غاز.