ژماره‌ی قوربانیانی رووداوه هاتووچۆكهی ئاكرێ به‌رزبووه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان له ئه‌نجامی رووداوه هاتووچۆكهی ئاكرێ بۆ سێ كه‌س به‌رزبووه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (10ـی ئادار/مارسی 2023)، له ئه‌نجامی رووداوێكی هاتووچۆ له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل له جۆری ئۆپل له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له گه‌شت و سه‌یران، چه‌ند كه‌سێك گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، دوای ئه‌وه‌ی دوو هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا به‌ناوه‌كانی، (ئیلهام سمایل) كه ته‌مه‌نی 18 ساڵانه و (محەممەد مەولوود) كه ته‌مه‌نی 22 ساڵانه.، یه‌كێك له برینداره‌كانیش كه‌مێك پێش ئێستا له نه‌خۆشخانه له شاری دهۆك به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا به‌ناوی (سۆلاڤ مولوود) كه ته‌مه‌نی 21 ساڵانه.
هه‌ر به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه، حه‌وت كه‌سی دیكه برینداربوون كه برینی یه‌كێكیان سه‌خته و گواستراوه‌ته‌وه بۆ شاری دهۆك به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست.
هه‌روه‌ها سه‌رنیشنه‌كانی هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه خزمی یه‌كدیین و دانیشتووی گوندێكی سنووری ئاكرێن.


