هه‌ده‌په بۆ كوردانی باكوور: لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز کۆببنەوە

K24 - هه‌ولێر:
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز کۆببنەوە بۆ بەرزکردنەوەی بانگەوازی ئاشتی و چارەسەری.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی هەینی، هه‌ده‌په لە دیاربەکرەوە هەڵمەتی یادكردنه‌وه‌ی نەورۆزی دەستپێکرد و میدحه‌ت سانجار، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لە ئیستەنبوڵ داوای لە هاووڵاتییان کرد لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز کۆببنەوە.
هه‌روه‌ها هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، بۆ بەرزکردنەوەی بانگەوازی ئاشتی و چارەسەری پێویستە هاووڵاتییان گۆڕه‌پانه‌كان نەورۆز پڕبکەنەوە.
میدحه‌ت سانجار گوتی، "ئەم نەورۆزە دەرفەتێکە بۆ بەرزکردنەوەی ئارەزووی ژیانی نوێ لە خاكێكی مێژوویی‌دا، خواستی گۆڕانکاری بۆ کۆتاییهێنان بەم دەسەڵاتە لێره‌دایه، هه‌روه‌ها بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی تاڵان و قازانج و قۆرخكردن".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، میدحه‌ت سانجار ، بەمەبەستی خوڵقاندنی رۆحییه‌تی جه‌ماوه‌ری ناو گۆڕه‌پانه‌كان، داوای لە هەموو لایەنەکانی کۆمەڵگه و هەموو "هێز و لایەنەکانی دیموکراسی" كرد بەشداری یادكردنه‌وه‌ی نەورۆز له گۆڕه‌پانه‌كانی نه‌ورۆز بکەن.