داودئۆغڵو: زمانی كوردی پیرۆزه

K24 – هه‌ولێر:
سەرۆکی پارتی ئاییندە وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی مه‌هه‌په ده‌داته‌وه كه هێرشی كردبووه سه‌ر ناوی ئامه‌ده و یانه‌ی ئامه‌دسپۆر و رایگه‌یاند، ناوی ئاماده مێژوویه‌كی هه‌یه و باخچه‌لی ناتوانێت ره‌تی بكاته‌وه.
له‌میانی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا، كه پارچه ڤیدیۆكه‌ی له تویته‌ری خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو، سه‌رۆكی پارتی ئایینده ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، "زمانی توركی یونس ئێمره چه‌ند پیرۆزه، زمانی كوردی فه‌قێ ته‌یرانیش ئه‌وه‌نده پیرۆزه" و به باخچه‌لی ده‌ڵێت، بۆچی لە ناوی ئامەد دەترسێت؟
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی پارتی ئایینده ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، "ناوی ئامەد لە مێژوودا ئاماژەی پێدراوە و باخچەلی لەو ئاستەدا نییە کلتوورێک رەت بکاتەوە".
هه‌ر له‌و به‌رنامه ته‌له‌فزیۆنییه‌دا، ئەحمەد داودئۆغڵو رایگەیاندووە، هێرشە نەژادپەرستییەکانی یاری نێوان بورساسپۆر و ئامەدسپۆر هەوڵی نانەوەی ئاژاوەگێرییە و هەرکەسێک تێکەڵی ئەو ئاژاوەگێرییە بووبێت، لە دوای 15ـی ئایار رووبەڕووی لێپرسینەوە دەبێت.
رۆژی یه‌كشه‌ممه (5ـی ئادار/مارسی 2023)، یانەی ئامەدسپۆر لە تویتێکدا رایگەیاند، لەکاتی گەیشتنی تیمەکەیان بۆ یاریگای بورساسپۆر، لەلایەن گرووپێکەوە هێرشیان کراوەتە سەر و ڤیدیۆی ساتی هێرشەکەشی بڵاوکردووەتەوە.
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، شەوی پێش یارییه‌كه‌ش گرووپێکی نەژادپەرست لە بورسا لەبەردەم شوێنی حەوانەوەی یاریزانانی یانەی ئامەد سپۆر له شاره‌كه کۆبوونەته‌وە و درووشمی شۆڤینیان دەرهەق بە یاریزانان دەربڕیوه.
یانه‌ی ئامەد سپۆر راشیگەیاندبوو، "یاریزانه‌كانیان لە ناوچەی بوومەلەرزەکانەوە هاتوون و رووبەڕووی هێرشی رەگەزپەرستانە بوونەتەوە" و داواشیكرد فیدراسیۆنی یه‌كێتی تۆپی پێی تورکیا رێکاری پێویست بگرێتەبەر.
دوای ئه‌و رووداوه‌ش، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی، سه‌رۆكی مه‌هه‌په له گوتارێكدا له به‌رده‌م فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له په‌رله‌مانی توركیا هێرشی كرده سه‌ر یانه‌ی ئاماده‌سپۆر ئه‌وانه‌ی ناوی ئامه‌د بۆ شاری دیاربه‌كر به‌كارده‌هێنن و ره‌تیكرده‌وه ناوێك بوونی هه‌بێت به‌ناوی "ئامه‌د".
Bahçeli, söylesene sen neden korkuyorsun? pic.twitter.com/B78Yctyb9E
— Ahmet Davutoğlu (@Ahmet_Davutoglu) March 11, 2023