فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی عێراق: داعش هێزی ده‌ستكه‌وتنی ئه‌ندامی نوێی نه‌ماوه

K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی سه‌ربازی عێراق ئاشكرایده‌كات، له ئێستادا داعش 400 تا 500 چه‌كداری له عێراقدا هه‌یه، له رێگه‌یانه‌وه هێرشه پچڕپچڕه‌كانییان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
له‌میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسیدا، قه‌یس محه‌ممه‌داوی، جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، به گوێره‌ی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان، ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش له نێوان 400 تا 500 چه‌كدار تێناپه‌ڕێت و هه‌روه‌ها له سێ تا چوار پارێزگای عێراقیش جوڵه و هێرش ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: "داعش هێزی ده‌ستكه‌وتنی ئه‌ندامی نوێی نه‌ماوه".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی فرانس پرێس، داعش له ناوچه‌كانی رۆژئاوای ئه‌نبار، موسڵ، كه‌ركووك، دیاله، سه‌لاحه‌ددین و باكووری عێراق پتر هێرشده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی راپۆرتێكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، داعش له نێوان پێنج هه‌زار تا حه‌وت هه‌زار لایه‌نگری له عێراق و سووریادا هه‌یه، نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ش چه‌كداری هه‌یه.
دوای ئه‌وه داعش له ساڵی 2014 له عێراق و سووریای دراوسێی ده‌ركه‌وت، له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه واشنتن سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، هێرشی كرایه‌سه‌ر و له‌ساڵی 2017 عێراق سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئه‌و گرووپه چه‌كدارییه راگه‌یاند، به‌ڵام هێرشه پچڕپچڕه‌كانیان له ناوچه بۆشاییه ئه‌منییه‌كان ماوه.