له هێرشێكی چه‌كدارییدا له نێجیریا 15 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر:
له هێرشێكی چه‌كدارییدا له پارێزگای كادونا له نێجیریا 15 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه له میدیای نێجیریادا بڵاوكراونه‌ته‌وه، فرانسیس سانی، كاربه‌ده‌ست له هه‌رێمی زانگۆن كاتاف، له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بانده چه‌كداره‌كان له پارێزگای كادونای هه‌رێمه‌كه هێرشیان ئه‌نجامداوه.
فرانسیس سانی باسی له‌وه‌شكرد، له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا 15 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌كی زۆری دیكه‌ش برینداربوون.
ئاشكراشیكرد به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه له ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی پارێزگاكه قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ راگه‌یه‌ندراوه.
نێجیریا له ناوچه جۆراوجۆره‌كانی وڵاته‌كه به‌ره‌وڕووی هێرشی بانده چه‌كداره‌كان و "رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی" وه‌ك بۆكۆ حه‌رام و ویلایه‌تی خۆرئاوای ئه‌فریقای داعش ده‌بێته‌وه.