هیندستان بە بەهای ملیاران دۆلار مووشەکی کروز دەکرێت
K24 - ههولێر:
کۆمپانیای هاوبەشی رووسیا-هیندستان ئامادەکاری دەکات بۆ وەرگرتنی داواکاری لە سوپای هیندستان بە بەهای 2.5 ملیار دۆلار.
کۆمپانیای هاوبەشی رووسیا-هیندستان بەناوی "براهمۆس ئایرۆسپەیس" ئامادەکاری دەکات بۆ وەرگرتنی داواکاری لە هێزی دەریایی هیندستان بۆ کڕینی مووشەکی کروز بە بەهای 2.5 ملیار دۆلار.
بەپێی هەواڵێکی ئی ئێن ئای نیوز، هێزی دەریایی هیندستان داواکاری بۆ کڕینی مووشەکی کروزی سەروو دەنگی براهمۆس پێشکەش دەکات بۆ پڕچەککردنی کەشتییە جەنگییەکانی.
بەرپرسانی باڵای بەرگریی هیندستان به میدیاكانی وڵاتهكهیان راگهیاندووه: "داواکاری هێزی دەریایی هیندستان بۆ دەستەبەرکردنی زیاتر لە 200 مووشەکی کروزی سەروو دەنگی براهمۆس لە قۆناغی پێشکەوتوودایە و چاوەڕوان دەکرێت ئەم داواکارییە لە ماوەیەکی نزیکدا لەلایەن وەزارەتی بەرگرییەوە پەسەند بکرێت".
مووشەکە کروزەکانی سەروو دەنگ پێشکەوتنی بەرچاویان بەدەستهێناوە بە زیادکردنی مەودای بڕین لە 290 کیلۆمەترەوە بۆ زیاتر لە 400 کیلۆمەتر.