جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا: گرێبەستی دانەوێڵە بۆ ماوەی 60 رۆژ درێژکرایەوە

ئەلیکساندەر گروشکۆی، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا
ئەلیکساندەر گروشکۆی، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا

K24 - رووسیا:

ئەلیکساندەر گروشکۆی، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، لایەنەکان رێکەوتن لەسەر درێژکردنەوەی رێکەوتنی دانەوێڵە بۆ ماوەی 60 رۆژ .

ئەو بەرپرسە رووسییە ئاماژەی بەوەدا، کە سروشتی پاکێجی بەڵگەنامەکەیان دووپاتکردەوە بەو مەرجەی کە هەموو ئەو بەڵێنانەی کە بە رووسیا دراوە بۆ هەڵگرتنی سزاکان بە شێوەیەکی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بۆ دابینکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی بۆ بازاڕە جیهانییە نێودەوڵەتییەکان جێبەجێ بکرێن.

جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا گوتیشی، مۆسکۆ لە خێرایی کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەم ئاراستەیە رازی نییە، گرێبەستی دانەوێڵەی ئێستا لە 18ی ئازار کۆتایی دێت، لە مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردووەوە زیاتر لە هەزار و 600 گەشت بەسەر دەریای ڕەشدا ئەنجامدراوە، 24 ملیۆن تۆن دانەوێڵە هەناردە کراوە.

خودی ڕێککەوتنی دانەوێڵە بەشێکی ڕێککەوتنەکەیە کە بریتییە لە هەڵگرتنی ڕێگریییەکانی بەردەم هەناردەکردنی خۆراک و پەینی کیمیایی رووسیا، مۆسکۆ چەندین جار ئاماژەی بەوە کردووە کە رێکەوتنەکە وەک خۆی جێبەجێ نەکراوە.

گروشکۆ ئەوەشی خستەروو، بە فەرمی دانوستانەکان لەسەر گرێبەستەکە هێشتا بەردەوامن، لەکاتێکدا بابەتە سەرەکییەکە بۆ رووسیا "جێبەجێکردنی تەواوەتی ئەو بەڵێنانەیە کە لەلایەن ئەوانەوە وەرگیراون".

جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا جەختیشی لەوە کردەوە، مۆسکۆ زۆر کار دەکات و هاوبەشەکانی ناچار دەکات ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن.

ڕێککەوتنی دانەوێڵە کە لە 22ی تەمموزی 2022 لەلایەن نوێنەرانی ڕووسیا، تورکیا، ئۆکراینا و نەتەوە یەکگرتووەکانەوە واژۆ کراوە، بریتییە لە هەناردەکردنی دانەوێڵە و خۆراک و پەینی کیمیایی رووسیا بۆ ئەودیوی دەریای ڕەش لە سێ بەندەرەوە، لەنێویاندا ئۆدێسا. ناوەندی هەماهەنگی هاوبەش (JCC) لە ئەستەنبوڵ بەرپرسیارە لە هەماهەنگی جووڵەی کەشتییەکان.

گرێبەستەکە لە 18ی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو کۆتایی هات، بەڵام مەرجەکانی درێژکردنەوەی ئۆتۆماتیکی بۆ ماوەی 120 ڕۆژ بەبێ ناڕەزایەتی هیچ لایەنێک.

گرێبەستی دانەوێڵە بەشێکە لە پاکێجی ڕێککەوتنەکە، کە لەنێو شتەکانی تردا، ڕێگری لە هەناردەکردنی خۆراک و پەینی کیمیایی رووسیا دەکرێتەوە. مۆسکۆ جەختی لەوە کردەوە کە ئەم مەرجە تایبەتە جێبەجێ نەکراوە، سەرەڕای دڵنیاییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان.