تورکیا 104 بەنداوی لەسەر دیجلە و فورات دروستکردووە
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق هۆشداری دەدات

K24 – هەولێر
تورکیا 20 بەنداوی دیکە لەسەر لقە ئاوییەکانی عێراق دروست دەکات، وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراقیش هۆشداری دەدات.
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق هۆشداری له دروستكردنی 20 به‌نداوی دیكه له‌لایه‌ن توركیاوه له‌سه‌ر ئه‌و لقه ئاوییانه ده‌دات كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی رووبارهكانن و رایده‌گه‌یه‌نێت، 104 به‌نداو له‌سه‌ر رووباره‌كانی دیجله و فورات دروستكراون.
عەون زیاب عەبدوڵڵا وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، عێراق نەیتوانیوە قەبارەی ئەو کێشە ئاوەی کە بەدەستیەوە دەناڵێنێت بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بگەیەنێت، بۆیه داوای پشتیوانی ده‌كات.
عه‌ون ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، به‌هۆی گلدانه‌وه‌ی ئاوه‌وه له‌لایه‌ن ئێران و توركیا، چیتر عێراق خاوه‌نی وڵاتی دوو رووبارە گەورەکەی دیجله و فورات نییە و رووبارەکانی بوونەتە کەناڵی ئاسایی.