ئەنجومەنی وەزیران بارودۆخی دارایی ئێستای حکومەتی هەرێمی کوردستان و چەند پرسێکی دیکە تاووتوێ دەکات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات و تێیدا وەزیران بارودۆخی دارایی ئێستای حکومەتی هەرێمی کوردستان و چەند پرسێکی دیکە تاووتوێ دەکرێت.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دەرنجامی سەردانەکەی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ بۆ هەرێمی کوردستان.

هەروەها لە بڕگەی دووەمدا، دوایین هەنگاوەکانی پەسەندکردنی یاسای بودجەی گشتی عێراقی فیدراڵ دەخرێتەڕوو.

ئاماژە بەوەشدرا، کە لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی دارایی ئێستای حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لێوە دەکرێت.

Fly Erbil Advertisment