هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری تاران – كه‌ربه‌لا بەکاردەخرێتەوە

هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری تاران – كه‌ربه‌لا بەکاردەخرێتەوە
هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری تاران – كه‌ربه‌لا بەکاردەخرێتەوە

K24 - هەولێر:

عێراق و ئێران له‌سه‌ر به‌كارخستنه‌وه‌ی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری تاران – كه‌ربه‌لا رێككه‌وتن.

ئاژانسی هه‌واڵی مێهری ئێرانی له‌سه‌ر زاری میعاد ساڵحی، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی هێڵی ئاسنین رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران و عێراق له‌سه‌ر به‌كارخستنی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری تاران – كه‌ربه‌لا و به‌ستنه‌وه‌ی هێڵی ئاسنینی نێوان شه‌له‌مجه‌ی رۆژئاوای ئێران و به‌سره‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن.

ساڵحی گوتی: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی هاوبه‌شی ئێرانی – عێراقی له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراقی له‌باره‌ی كه‌رتی هێڵی ئاسنین گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن، به‌تایبه‌ت خێراكردنی به‌ستنه‌وه‌ی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌ نێوان شه‌له‌مجه‌ و به‌سره‌، هه‌روه‌ها ئاماده‌كاری هه‌ردوو وڵات بۆ به‌ستنه‌وه‌ی هێڵه‌كه‌ له‌ ده‌روازه‌ی خوسره‌وی و دووپاتكرایەوە، لێكتێگه‌یشتنیش له‌باره‌ی به‌كارخستنی هێڵی تاران – كه‌ربه‌لا له‌ نێوان هه‌ردوو لادا كراوه‌ و ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش ده‌بێته‌ ده‌ستكه‌وتێكی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی گه‌وره‌ بۆ ئێران و عێراق له‌ ناوچه‌كه‌.