بەسرا سێیەم گەرمترین شاری جیھانە
وێستگەیەكی ئەمریكی سێ شاری وەك گەرمترین شاری جیھان دیاركرد

K24 - ھەولێر
وێستگه‌یەكی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای ده‌كات، شاری به‌سرا خراوه‌ته ناو لیستی سێ گه‌رمترین شاره‌كانی جیهان.
وێستگه‌یەكی كەش و ھەوای بلاسیرڤیلی لە ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای كرد، پارێزگای به‌سرا لە عێراق چووه‌ته ناو لیستی شاره پله گه‌رمه به‌رزه‌كانی جیهان.
به‌پێی خشته‌ی به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای وێستگه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ناوچه‌ی مەتربە له كوێت له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا گه‌رمترین ناوچه‌ی جیهان بووه كه پله‌ی گه‌رماكه‌ی 48.3 بووه، دوای ئه‌و ناوچه‌ی ئەدرار له جه‌زائیر دێت كه پله‌كه‌ی 48.2 بووه و پاش ئه‌ویش ناوچه‌یه‌كی به‌سرا دێت به 48.2 پله‌ی گه‌رمی.
چاودێرانی كه‌شناسی عێراقی پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌و ماوه‌یه‌دا پله‌كانی گه‌رمای خوارووی عێراق به تایبه‌ت به‌سڕه 50 پله‌ی سه‌دی تێپه‌رێنێت.