دوورگه‌یه‌كی ئه‌نده‌نوسیا ڤیزا به گه‌شتیارانی رووسیا و ئۆکرانیا نادات

K24 - هەولێر
دوورگه‌ی بالی له ئەندەنوسیا تووشی كێشه بووه له‌گه‌ڵ گه‌شتیارانی رووسیا و ئۆكرانیا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی هه‌ڵاتن و ئاژاوه‌نانه‌وه‌ی نێوان هاووڵاتیانی هه‌ردوو وڵاته.
تۆڕی هەواڵی CNNی ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی ناوخۆی ئەندەنوسیا بڵاویكرده‌وه، دوورگه‌ی بالی كه شوێنێكی گه‌شتیارییه، سیاسه‌تی پێدانی ڤیزای به هاووڵاتیانی رووسیا و ئۆكرانیا راگرتووه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی هه‌ڵاتن و توندوتیژیی نێوان گه‌شتیارانی ئه‌و دوو وڵاته‌یه.
تۆڕی CNN بڵاویكرده‌وه، هاووڵاتیانی رووسیا و ئۆکرانیا، کە بەهۆی جەنگی نێوان وڵاتەکانیان له‌به‌ر سەربازی كردن یان توندوتیژی هەڵاتوون، ماوەی ڤیزاکەیان زیاتر بووە و بە شێوەیەکی نایاسایی، كه وه‌كو رێبەری گەشتیاری بێ مۆڵەت و شۆفێری تەکسی کاریان کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بالی کە یەکێکە لە شوێنە گەشتیارییە بەناوبانگەکانی جیهان، شەڕ و رووداوی زۆر لەنێوان هاووڵاتیانی ئەو دوو وڵاتەدا روویداوە.
CNN راشیگەیاندووە، کە لەو کاتەوەی ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا لە شوباتی 2022 شەڕی خۆی لە دژی ئۆکرانیا دەستپێکردووە، دوورگەی بالی لە ئەندەنوسیا بووەتە شوێنی هەزاران رووسی و ئۆکرانی کە هەوڵدەدەن لە ترسناکییەکانی شەڕ رزگاریان بێت.
به‌گوێره‌ی ئاماری حکومەتی ئەندەنوسیا، نزیکەی 58 هەزار رووسی لە ساڵی 2022 سەردانی بالییان کردووە، لە مانگی یەکی ساڵی 2023دا 22 هەزار و 500 کەسی دیکە گەیشتوونەتە ئەوێ.
تۆڕی CNN ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، زیاتر لە 7 هەزار ئۆكرانی لە ساڵی 2022 دا، گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە، هه‌روه‌ها نزیکەی 2500 کەس لە مانگی یەکی ساڵی رابردوودا چوونه‌ته بالی.