لە کەرکووک شەڕەتەقە لەنێوان بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر و هێزە ئەمنییەکان روویدا

K24 - هەولێر:
موقەدەم عامر نوری، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە کوردستان24ـی راگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لە فلکەی ئیخوان لە گەڕەکی رەحیمئاوا، هێزە ئەمنییەکان لەکاتی چوونیان بۆ دەستگیرکردنی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر، رووبەڕووبوونەوە روویداوە.
گوتەبیژی پۆلیسی کەرکووک ئاماژەی بەوەدا، بەهۆی شەڕەتەقەوە پۆلیسێکی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان برینداربووە و توانراوە بازرگانەکەش بە بەرینداری دەستگیربکرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، بازرگانەکە سەر بە هێزێکی چەکداری عێراقییە.