سه‌رۆكی كوتله‌ی توركمانی له په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی دۆخی كه‌ركووكه‌وه هه‌ڕه‌شه ده‌كات

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی كوتله‌ی توركمانی له په‌رله‌مانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، به‌رپرسیارێتی هه‌رچی له كه‌ركووك رووده‌دات، ده‌خەینه ئه‌ستۆی حكومه‌ت و هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت.
ئه‌رشه‌د ساڵحی، سه‌رۆكی كوتله‌ی توركمان له په‌رله‌مانی عێراق له نووسراوێكدا رایگه‌یاند، له ئه‌گه‌ری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایانه‌ی هه‌ڕه‌شه له ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ن، به‌رپرسیارێتی هه‌موو ئه‌و رووداوانه ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی حكومه‌ت و هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت، كه له كه‌ركووك رووده‌ده‌ن.
گوتیشی: به چڕی چاودێری ئه‌و گۆڕانكارییه هه‌نووكه‌ییه‌كان ده‌كه‌ین، كه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌باره‌ی ده‌نگدان به یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له ئارادان، به‌تایبه‌ت ئه‌و بڕگانه‌ی په‌یوه‌ندییان به پارێزگای كه‌ركووكه‌وه هه‌یه و ئه‌گه‌ر زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بگات، ئه‌وا هه‌نگاوی ناڕه‌زایه‌تی ده‌گرنه‌به‌ر.
ساڵحی له نووسراوه‌كه‌یدا داواش له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات، كارێك نه‌كه‌ن ناكۆكی له نێوان پێكهاته‌كان قووڵتربێته‌وه و ببێته ده‌رفه‌تێك بۆ تیرۆرستان و گوتیشی: بێده‌نگی نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له پێشێلكردنی مافی پێكهاته‌كان له كه‌ركووك جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه.