دژه تیرۆری كوردستان: مینێك به پێشمه‌رگه‌یه‌كدا ده‌ته‌قێته‌وه و شه‌هید ده‌بێت
K24 - هەولێر:
دژه تیرۆری كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی گژوگیا رووی کردووەتە چیا، له ئه‌نجامدا مینێك پێیدا ده‌ته‌قێته‌وه و گیانی له‌ده‌ستدا.
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی دژه تیرۆری كوردستان، ئاماژه به‌وه كراوه، خەڵات ئەحمەد عەبدوڵڵا، پێشمەرگەی دژەتیرۆری کوردستان، بە مەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیا بەهارییەکان رووی کردووەتە چیای مووسەکا لە دەڤەری مزووریی باڵا، لەوێ مینی پێدا دەتەقێتەوە و لە ئەنجامدا شەهید دەبێت.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی دژه تیرۆری كوردستان:
بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
بە داخێكی زۆرەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی ئادار، خەڵات ئەحمەد عەبدوڵڵا، پێشمەرگەی دژەتیرۆری کوردستان، بە مەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیا بەهارییەکان ڤووی کردووەتە چیای مووسەکا لە دەڤەری مزووریی باڵا، لەوێ مینی پێدا دەتەقێتەوە و لە ئەنجامدا شەهید دەبێت.
پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادە و كەسوكار و دۆستانی شەهید خەڵات دەکەین، لە خودای گەورە داواكارین ڕۆحی شەهید خەڵات بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەکمان ببەخشێت.
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
دژە تیرۆری کوردستان