سلۆڤاکیا وەک دووەم وڵاتی ئەندامی ناتۆ فڕۆکەی شەڕکەر رادەستی ئۆکرانیا دەکات
K24 - هەولێر:
وەزارەتی بەرگری سلۆڤاکیا رایگەیاند، چوار فڕۆکەی شەڕکەر لە جۆری میگ24 رادەستی ئۆکرانیا دەکەن و لە چەند هەفتەی داهاتوودا فڕۆکەکانی دیکەش رادەست دەکەن.
پێشتر حکومەتی سلۆڤاکیا رایگەیاندبوو، 13 فڕۆکەی شەڕکەری میگ29ی رووسی دەدەنە ئۆکرانیا.
هەنگاوەکەشی لە دوای بڕیارەکەی پۆڵەندا دێت کە تێیدا ناردنی هەمان جۆری فڕۆکەکەی بۆ ئۆکرانیا راگەیاند.
پێشتریش سەرۆکی ئۆکرانیا لە درەنگ گەیاندنی پاڵپشتی سەربازی زیاتر و ئەندامبوونی وڵاتەکەی لە یەکێتی ئەوروپا هۆشداری دابوو.
ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاندبوو، پێویستە بە زووترین کات مووشەکی دوورمەودا و فڕۆکەی جەنگی سەردەمیانە رادەستی وڵاتەکەی بکەن.
جەختیشی کردبووهوه، دەبێت سزای زیاتر بەسەر رووسیا بسەپێندرێت و پرۆسەی ئەندامبوونی ئۆکرانیا لە یەکێتی ئەوروپا خێراتر بکرێت، گوتبووشی: لە ئەگەری دواکەوتنی گەیاندنی هاوکارییەکان، جەنگی نێوان رووسیا و وڵاتەکەی بۆ چەندین ساڵ بەردەوام دەبێت.
ئاشکراشیكرد، ئەگەر پاڵپشتییەکان دوانەکەون، ئەوە ئەمساڵ جەنگەکە لە بەرژوەندی ئۆکرانیا یەکلا دەبێتەوە.
له 24ـی شوباتی 2022، به فهرمانی ڤلادیمێر پوتنی سهرۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و بههۆیهوه ههزاران كهس له سهربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنهها ئۆكرانیش ئاوارهی وڵاتانی ئهوروپی بوون، تا ئێستاش ئهو جهنگه بهردهوامه.