كۆریای باكوور ژێرده‌ریاییه‌ك تاقی ده‌كاته‌وه كه توانای هێرشی ئه‌تۆمی هه‌یه

K24 – هەولێر:
پیۆنگ یانگ له‌م هه‌فته‌یه‌دا ژێرده‌ریاییه‌كی نوێ تاقیده‌كاته‌وه كه توانای ده‌ستپێكردنی هێرشی ئه‌تۆمی هه‌یه، ئه‌مه‌ش له وه‌ڵامی مانۆڕه سه‌ربازییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكای كۆریای باشووره.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی كۆریای باكوور رایگه‌یاند، سوپای كۆریای باكوور له‌میانه‌ی ئه‌و مه‌شقانه‌ی كه له سێشه‌ممه‌وه تاوه‌كو پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجامیده‌دات، سیستمێكی نوێی چه‌ك تاقیده‌كاته‌وه، كه ئه‌ركه‌كه‌ی بریتییه له دروستكردنی تسۆنامیهكی فراوانی تیكشدهر و ته‌قینه‌وه‌ی له‌ژێر ده‌ریادا، ئه‌مه‌ش به ئامانجی له ناوبردنی كه‌شتییه‌كانی دوژمن.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و ژێرده‌ریاییه ده‌تواندرێت له هه‌ر كه‌نار ده‌ریایه‌ك جێگیر بكرێت و به كه‌شتیش راده‌كێشرێت.
كۆریای باكوور ئه‌و مانۆره سه‌ربازییانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باشوور وه‌ك داگیركردنی خاكه‌كه‌ی ده‌بینێت و چه‌ندین جاریش هۆشداری داوه له‌وه‌ی كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت.