سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و وه‌زیرى به‌رگرى كه‌نه‌دا لە كۆبوونەوەدان

K24 - ھەولێر

كەمێك پێش ئێستا وەزیری بەرگری كەنەدا گەیشتە پیرمام و لەگەڵ سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەدان بۆ تاوتوێكردنی چەند تەوەرێكی تایبەت بە شەڕی داعش و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە.

پەیامنێری كوردستان24 لە پیرمام راگەیاند: "كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و هارجێت ساجان وەزیری بەرگری كەنەدا دەستی پێكرد، بە گوێرەی زنیارییەكان لە كۆبوونەوەكەدا جگە لە تاوتوێكردنی شەڕی داعش و ھاوكارییە سەربازییەكان بۆ ھێزی پێشمەرگە باس لە گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەش دەكرێت".

ئێوارەی دوێنی هارجێت ساجان وەزیری بەرگری كەنەدا لە رێگەی فڕۆكەخانەی ھەولێر گەیشتە ھەرێمی كوردستان.

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و وه‌زیرى به‌رگرى كه‌نه‌دا لە كۆبوونەوەدان
سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و وه‌زیرى به‌رگرى كه‌نه‌دا لە كۆبوونەوەدان
سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و وه‌زیرى به‌رگرى كه‌نه‌دا لە كۆبوونەوەدان