نیویۆرك.. له‌تیف ره‌شید و گۆتێرێس له‌باره‌ی قه‌یرانی ئاو و وشكه‌ساڵی له عێراق كۆبوونه‌وه

K24 - هەولێر:
سه‌رۆك كۆماری عێراق و سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی قه‌یرانی ئاو و وشكه‌ساڵی له عێراق كۆبوونه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی ئاو له نیویۆرك، هه‌ریه‌ك له له‌تیف ره‌شد سه‌رۆك كۆماری عێراق و ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له نیویۆرك، به ئاماده‌بوونی فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه و نزار ئامێدی وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق و ئه‌سعه‌د ئه‌لعیدانی پارێزگاری به‌سره كۆبوونه‌وه، تێیدا تاووتوێی ده‌ره‌نجامه‌كانی كۆڕبه‌ندی ئاو له نیویۆركیان كرد.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تیشكخرایه‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی كه به‌هۆی كه‌می ئاوه‌وه دووچاری عێراقییه‌كان بووه‌ته‌وه، وه‌ك ده‌ركه‌وتنی دیارده‌ی به بیابانبوون و وشكه‌ساڵی له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراق، كه كاریگه‌ری خراپی كردووه‌ته‌سه‌ر زۆربه‌ی بواره‌كانی ژیان له‌و وڵاته.
گۆتێرێس له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، هه‌ست به نیگه‌رانییه‌كانی عێراق ده‌كه‌م له‌باره‌ی وشكه‌ساڵی و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو، له‌كاتێكدا خاوه‌نی دوو رووباری گه‌وره‌ی وه‌ك دیجله و فوراته.
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پاڵپشتی ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بۆ پشتگیریكردنیان له عێراق دووپاتكرده‌وه، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی وشكه‌ساڵی و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو له عێراق.