بنكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا له سووریا مووشه‌ك باران كرا
K24 - هەولێر:
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بنكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا له دێره‌زوور مووشه‌ك باران كرا، به‌گوێره‌ی هه‌ندێك سه‌رچاوه، بریندار له ریزی سه‌رباز و به‌ڵێنده‌ره ئه‌مه‌ریكییه‌كان هه‌یه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك به ئاژانسی RTـی رووسیان راگه‌یاندووه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 25ـی ئادار / مارسی 2023)، كێڵگه‌ی كۆنیكۆ له رۆژئاوای رووباری فورات له دێره‌زوور، كه گه‌وره‌ترین بنكه‌ی ئهمهریكیهكانه له سووریا، به 15 مووشه‌ك هێرشی كراوه‌ته سه‌ر.
سەرچاوەکان ده‌شڵێن، ئاگر لە کێڵگەی کۆنیکۆ كه‌وتووه‌ته‌وه و ئاماژەیان بەوە کردووە، کە راپۆرتی پشتڕاستنەکراوه لەبارەی برینداربوونی سەرباز و بەڵێندەرانی ئەمه‌ریکاوە هه‌یه.
جه‌ختیان له‌وه‌شكرده‌وه، تۆپباران لە نێوان هێزەکانی سەر بە ئێران و هێزەکانی ئەمریکا له سووریادا هەیە.
سەرچاوەکان راشیانگه‌یاند، بنكهكهی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ردوو کێڵگەی غازی کۆنیکۆ و کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لەخۆ دەگرێت، کە دوو گه‌وره‌ترین کێڵگەی نەوت و غازن لە سووریا.
سه‌رچاوه: RT