رووسیا: سوورین له‌سه‌ر بڵاوه‌پێكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی له بێلارووسیا

K24 - هەولێر:
ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، سوورین له‌سه‌ر بڵاوه‌پێكردنی چه‌كی ناووكی ته‌كتیكی له بێلارووسیا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا رووسییه‌كان، ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاندووه، هه‌نگاوی بڵاوه‌پێكردنی چه‌كی ئه‌تۆم، پێشێلی رێككه‌وتنی سنوورداركردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی له جیهاندا نییه.
پوتن هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا ئه‌لیكسه‌نده‌ر لۆكاشینكۆ سه‌رۆكی بێلارووسیا بیرۆكه‌ی بڵاوه‌پێكردنی چه‌كی ناووكی ته‌كتیكی له وڵاته‌كه‌ی خستبووه‌ڕوو.
سه‌رۆكی رووسیا باسی له‌وه‌شكرد، پێشتر ئه‌مه‌ریكا چه‌كی له وڵاتانی هاوپه‌یمانی بڵاوه‌پێكردووه، بۆیه ئاساییه مۆسكۆش ئه‌م كاره بكات.
هه‌روه‌ها گوتی: "له‌مانگی ته‌مووزی داهاتوو كۆگای عه‌مباركردنی چه‌كی ئه‌تۆمی ته‌كتیكی له بێلارووسیا ته‌واوده‌بێت و له ئێستاشدا به‌شێك له مووشه‌كی ئیسكه‌نده‌ری ته‌كتیكی ئه‌تۆمی له بێلارووسیا جێگگیركراون".
پوتن كاتی گواستنه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی ته‌كتیكی بۆ بێلارووسیا دیارینه‌كرد، كه ئه‌مه یه‌كه‌مینجاره له‌وه‌ته‌ی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو مۆسكۆ چه‌ك بباته ده‌ره‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی ناتۆ رایده‌گه‌یه‌نێت، گوتاری رووسیا له‌باره‌ی دۆسییه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی مه‌ترسیداره و به‌رپرسیارانه نییه.
هه‌روه‌ها گوتی، هاوپه‌یمانی ناتۆ به چڕی پرسیی گواستنه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی رووسیا بۆ بێلارووسیا چاودێری ده‌كات.