داوا دەکرێت ئیستەنبۆڵ چۆڵ بکرێت

K24 - هەولێر:
پسپۆڕی بواری بوومه‌له‌رزه‌زانی تورك، ناجۆ غۆرۆر هۆشداری ده‌دات له روودانی بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له ئیسته‌نبوڵ، دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری توركیا، كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 16 ملیۆن كه‌سه.
لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، ئه‌م پسپۆڕه په‌یامێکی ئاڕاسته‌ی به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی كردووه، داوا ده‌كات ئامادەکاری بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و بوومه‌له‌رزه به‌هێزه بكرێت، كه پێشبینی ده‌كات له ئه‌سته‌نبوڵ رووبدات.
غۆرۆر داوا ده‌كات هاووڵاتییانی ئیستەنبۆڵ به زووترین كات شاره‌كه چۆڵ بكه‌ن، باڵه‌خانه‌ی پته‌و و به‌هێز و دژه بوومه‌له‌رزه دروستبكرێت له نزیكترین كاتدا، هاوكات پشكنین بۆ باڵه‌خانه‌كانی ئه‌و شاره بكرێت، ئه‌گه‌ر به‌كه‌ڵكی ژیانكردن نایه‌ن به‌زوترین كات بڕوخێندرێن.
ئه‌م پسپۆڕه پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كات بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 10 پله‌ی رێخته‌ر رووبدات، كه هاوشێوه‌ی چوار بوومه‌له‌رزه‌یه كه به‌سه‌ر یه‌كه‌وه و له یه‌ك كاتدا رووبدات.