پشووی فه‌رمی له ژماره‌یه‌ك پارێزگای عێراق راگه‌یه‌ندرا

K24 – هەولێر:
به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا و ئه‌گه‌ری روودانی لافاو، پشووی فه‌رمی له ژماره‌یه‌ك پارێزگای عێراق راگه‌یه‌ندرا.
به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا و ئه‌گه‌ری روودانی لافاو، له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی دیوانییه، ئه‌نبار، زیقار و واست، بۆ رۆژی دووشه‌ممه پشووی فه‌رمییان راگه‌یاند.
ئاژانسی فه‌رمی عێراق بڵاویكرده‌وه، پارێزگای دیوانییه ده‌وامی فه‌رمیی له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان كردووه‌ته پشوو، ته‌نیا فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان نه‌بێ، ئه‌ویش بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌گه‌رێك، كه به‌هۆی بارانبارین رووبدات. هه‌روه‌ها له پارێزگای ئه‌نباریش بۆ رۆژی دووشه‌ممه ده‌وامی فه‌رمی له سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كان راگیرا.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، به‌هۆی به‌رده‌وامی ناسه‌قامگیری دۆخی كه‌شوهه‌وا و بارانبارینی به‌رده‌وام، هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی زیقار و واستیش ده‌وامی فه‌رمییان له ته‌واوی فه‌رمانگه‌كان بۆ رۆژی دووشه‌ممه كرده پشوو، ته‌نیا فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان نه‌بێت.