کوێت لەکارکردن بە سیستەمی نوێ بۆ مانگی رەمەزان شکستی هێنا

K24 - هەولێر
رۆژنامەی ئەلقەبەس-ی کوێتی، رایگەیاند، دوای نزیکەی دوو هەفتە لە راگەیاندنی سیستەمی کارکردنی نەرم و نیان لەلایەن نووسینگەی خزمەتگوزاری شارستانی کوێت لە مانگی رەمەزاندا، سیستەمەکە شکستی هێناوە نەتوانراوە قەرەباڵغی کەم بکرێتەوە.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، "لە سێیەم رۆژی جێبەجێکردنی پلانەکە، دیمەنی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلەکان جیاوازی نەبوو لەگەڵ پێشووتر، بەو پێیەی هاتووچۆ بەردەوام بوو و شەقامەکانی وڵات قەرەباڵغ بوو، بەتایبەت لەگەڵ دەرچوونی خوێندکارانی قوتابخانە و زانکۆکان، کە قەرەباڵغییەکە بۆ چەند کاتژمێرێک بەردەوام بوو.
سەرەڕای بەکارهێنانی کاتی جیاوازی شەفتی دەوامەکان، قەرەباڵغیەکی زۆر لە شەقامەکان هەبوو، ئەمەش بە شکستی سیستەمی کارکردنی نەرم و نیان دادەنرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.
دیوانی کوێت لە تویتێکدا لە تویتەر رایگەیاندووە، "لە ئەنجامی نەبوونی پلانی زانستی و پشت نەبەستن بە بۆچوونی پسپۆڕان و تێگەیشتنی هەڵە لە چۆنیەتی جێبەجێکردنی کاتەکانی دەوامی نەرم و نیان، زۆربەی رێگاوبانەکان و شەقامەکان ئیفلیج بوون لە هاتووچۆدا.
دیوانی خزمەتگوزاری شارستانی کوێت، لە 13ی ئاداردا، دەوامی فەرمی بۆ دەزگاکانی حکومەت لە چوارچێوەی سیستەمی کارکردنی نەرم و نیان، لە مانگی رەمەزاندا راگەیاند.
کاتەکانی دەوامیش بریتی بوون لە:
9:45 بەیانی تاوەکو 2:15
10:15 بەیانی تاوەکو 2:45
10:45 بەیانی تاوەکو 3:15