داعش لە نزیک وەزارەتی دەرەوەی ئەفغانستان تەقینەوەیەکی خۆکوژی ئەنجامدا

کابول
کابول

K24 - هەولێر:

وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان بڵاویکردەوە، بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان شەش کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان بڵاویشیکردەوە، ئەنجامدەرانی هێرشەکە باڵەخانەیەکی بازرگانییان لەنزیک وەزارەتی دەرەوەی ئەفغانستان لەرێگەی پشتێنەی خۆکوژییەوە کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامدا شەش کەس کوژراون.

باسی لەوەشکرد، خۆکوژەکە هەوڵیداوە خۆی بە ژمارەیەک کەس بتەقێنێتەوە و دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقەی لێکراوە.

هاوکات، رێخکراوی چەکداری داعش لە ئەفغانستان بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشەکە راگەیاند.

Fly Erbil Advertisment