لە پایتەختی پورتوگال هێرشکرایە سەر سەنتەرێکی ئیسلامی و دوو کەس کوژران
-Recovered-Recovered-Recovered-Recovered.gif)
K24 - هەولێر:
لە شاری لیشبۆنە لە پورتوگال هێرشکرایە سەر سەنتەرێکی ئیسلامی و بەهۆیە دوو کەس کوژران و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.
پۆلیسی لیشبۆنە لەبارەی هێرشەکەوە رایگەیاند، هێرشەکە بە چەقۆ ئەنجامدراوە و لەئەنجامدا دوو کەس کوژراون و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون، هاوکات گومانلێکراوێکیش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە.
ئاماژە بەوەشدرا، هێرشەکە کاتژمێر 11:30 ـی ئەمڕۆ روویداوە و پاڵنەری پشتی هێرشەکە هێشتا روون نەبووەتەوە.