تاران: دەتوانین لە دانوستانە ئەتۆمییەکان بگەینە رێککەوتن بەمەرجێک ئەمەریکا واقیعبین بێت

ئاڵای ئێران
ئاڵای ئێران

K24 - هەولێر:

حەسەن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتیکردەوە، هەندێک دەوڵەت لەنێویاندا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، هەڵەیان کردووە بە دەستێوەردانیان لە خۆپێشاندانەکانی ئێران.

وەزیری دەرەوەی ئێران گوتیشی: ئێمە ئێستا لە قۆناغێکداین کە دەتوانرێت لە دانوستانە ئەتۆمییەکان بگەینە رێککەوتن بە مەرجێک لایەنی ئەمەریکی واقیعی بێت.

حەسەن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە کەناڵی جەزیرەی راگەیاند، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ هاوتا سعوودیەکەی لەسەر ئەوە رێککەوتن، ئاماژە بەوەشدرا، شوێن و وادەی وردی کۆبوونەوەکە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئاشکرا دەکرێت.

رۆژی هەینی 10/3/2023، تاران و ریاز لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان رێکەوتن و، بڕیارە هەردوو حکومەتی ئێران و سعوودیە لە ماوەی دوو مانگدا باڵیۆزخانەکانیان بکەنەوە.

لە ساڵی 2016 خۆپیشاندەرانی ئێران بەرامبەر لە سێدارەدانی ئەبونەمر، کەسایەتی شیعە مەزهەب لە سعوودیە هەڵیانکوتایە سەر باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە تاران، ئەمەش نیگەرانی سعوودیەی لێکەوتەوە و پەیوەندییە سیاسی و دپلۆماسییەکانیان پچڕا.

 

Fly Erbil Advertisment