نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له حزبی شیوعی عێراق و كوردستان ده‌كات

K24 - هەولێر:
به‌بۆنه‌ی يادى دامه‌زراندنى هه‌ردوو حزبى شيوعيى عێراق و كوردستان، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه: له يادى دامه‌زراندنى هه‌ردوو حزبى شيوعيى عێراق و كوردستاندا، به گه‌رمى پيرۆزبايى له سه‌ركردايه‌تيى هه‌ردوو حزب و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ريان ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم. به ڕێز و پێزانينه‌وه له ڕۆڵ و ئاماده‌يى و قوربانی و مێژووى خه‌بات و تێكۆشانيان له‌سه‌ر ئاستى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانين".
بۆ تێپه‌ڕاندنى ته‌حه‌دى و سه‌ختييه‌كان و خزمه‌تێكى باشتر به ئێستا و داهاتووى گه‌ل و وڵات، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له پێويستی و گرنگيى پته‌وكردنى كارى پێكه‌وه‌يى و يه‌كڕيزى و ته‌بايى له‌نێو ته‌واوى لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌كاته‌وه.