یۆنان په‌رژینی ئاسنی له‌گه‌ڵ توركیا فراوانتردهكات
K24 - هەولێر:
سەرۆکوەزیرانی یۆنان داوا لە یەکێتی ئەوروپا دەکات، پرسی فراوانتر پەرژینی ئاسنی نێوان وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا، به جدی وه‌ربگرن.
كیریاكۆس میتسۆتاكیس سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان دوا له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات، پاڵپشتی له فراوانتركردنی په‌رژینی ئاسنی له‌سه‌ر سنووری وشكانی یۆنان و توركیا بكه‌ن، كه رێگری له هاتووچۆی كۆچبه‌رانی نایاسایی ده‌كات.
درێژی په‌رژینی سەر سنوورەكانی توركیا و یۆنان له ئێستادا زیاتر لە 37 كیلۆمەترە، حكومەتی ئەسینا بەنیازە تاكو ساڵی 2026 په‌رژینه‌كه بۆ 100 كیلۆمەتر فراوان بكات.
سەرۆك وەزیرانی یۆنانیش دەڵێت: "دروستكردنی په‌رژینه‌كه 100 ملیۆن یۆرۆی تێدەچێت".