لە پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون لە سلێمانی شەڕە تەقە روویدا
-Recovered-Recovered-Recovered-Recovered-Recovered-Recovered-Recovered-Recovered.gif)
K24 - هەولێر:
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، ئەمڕۆ لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانی شەڕە تەقە روویداوە.
شەڕە تەقەکەی ئەمڕۆی شاری سلێمانی لە پرۆژەی نیشتەجێبوونی شاری دایک لە بەرانبەر چاڤی لاند روویداوە.
بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، شەڕە تەقەکە لەنێوان پاسەوانانی پەرلەمانتارێکی یەکێتی و خاوەنی پرۆژەکە روویداوە و لە شەڕەکەدا دوو کەس برینداربوون.
نووسینگەی کوردستان24 لە شاری سلێمانی پەیوەندی بە هەردوولاوە کردووە، بەڵام تا ئێستا کەسیان وەڵامی پەیوەندییەکانیان نەداوەتەوە.