کەشناسی ههرێم: كهمترین رێژهی بارانبارین له ههولێر و زۆرترینیش له سلێمانی تۆماركراوه
K24 – هەولێر:
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، زۆرترین رێژەی بارانبارین لە پارێزگای سلێمانی بووە و كهمترینیش له پارێزگای ههولێر باریووه.
ههروهها ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەشدەدەن، كۆی گشتی بارانبارینی ئەمساڵ تاکو یەکی نیسان، لە تەواوی پارێزگاكانی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە و كەمترین رێژەش لە پارێزگای هەولێر بووە، بهمشێوهی خوارهوه:
پارێزگای هەولێر (196.4) ملم
پارێزگای سلێمانی ( 587.7 ) ملم
پارێزگای دهۆك (303.1) ملم
پارێزگای كەركوك (217.5) ملم
پارێزگای هەڵەبجە (416.5) ملم بووە
كۆی بارانبارینی پارساڵ لە سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە بووە: پارێزگای هەولێر(233.2) ملم، پارێزگای سلێمانی (377.7) ملم، پارێزگای دهۆك (176.3) ملم، پارێزگای كەركوك (104.4) ملم، پارێزگای هەڵەبجە (374.2) ملم بووە.
جیاوازی بارانبارینی ئەمساڵ لەگەڵ پارساڵ بە ملم تاوەكو یەکی نیسان:
پارێزگای هەولێر (36.8) ملم
پارێزگای سلێمانی (210) ملم
پارێزگای دهۆك (126.8) ملم
پارێزگای كەركوك (113.1) ملم
پارێزگای هەڵەبجە (42.3) ملم بوو
كۆی گشتی ڕێژەی بارا بارینی پار ساڵ لە سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیەیە:
پارێزگای هەولێر (303.1) ملم
پارێزگای سلێمانی (434.6) ملم
پارێزگای دهۆك (249.3) ملم
پارێزگای كەركوك (122.9) ملم
پارێزگای هەڵەبجە (410.3) ملم بوو
بەمشێوەیە زۆرترین بڕی بارانبارینی پارساڵ لە پارێزگای سلێمانی و كەمترینیشی لە پارێزگای كەركووك تۆماركراوە.