مستەفا ئامێدی کۆچی دواییکرد

مستەفا ئامێدی، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی گوڵان و ئەیلوول و هەڵگری مەدالیای بارزانی نەمر
مستەفا ئامێدی، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی گوڵان و ئەیلوول و هەڵگری مەدالیای بارزانی نەمر

K24 - هەولێر:

مستەفا ئامێدی، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی گوڵان و ئەیلوول کۆچی دواییکرد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 3ـی نیسانی 2023، مستەفا حوسێن باپیر ئامێدی، کە لەلایەن بارزانی نەمرەوە نازناوی "مودیر"ـی پێدرابوو، لەتەمەنی 84 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

مستەفا ئامێدی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان بوو و لەلایەن سەرۆک بارزانییەوە مەدالیای بارزانی نەمری پێبەخشرا بوو.

ناوبراو بە درێژایی شۆڕشی گوڵان بەرپرسی بێتەل و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی شۆڕشەکە بووە.

مستەفا حسێن لە ساڵی 1939ـی زایینی لە شاری ئامێدی لە سنووری پارێزگای دهۆک لەدایک بووە و خوێندنی سەرەتایی هەر لە ئامێدی کۆتاییهێناوە.

لە ساڵی 1957ـی زایینی بەشداری لە خولی بێتەلی تەکنیکی لە شاری بەغدا کردووە.

ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کوردستان24 لە ساڵی 2022 رایگەیاند، پێویستە سەرجەم رووداوەکانی شۆڕشەکانی ئەیلوول و گوڵان دۆکیۆمێنتەر بکرێن، بۆ ئەوەی نەوەکانی داهاتوو بە مێژووی گەلەکەیان ئاشنا ببن و بزانن گەلی کورد چ قوربانییەکی داوە تاوەکو بەم ڕۆژە گەیشتووە.

مستەفا ئامێدی لەگەڵ بارزانی نەمر و شاندی عێراق لەکاتی گفتوگۆکردن لەبارەی رێککەوتنامەی 11ـی ئاداری 1970
مستەفا ئامێدی لەگەڵ بارزانی نەمر و شاندێکی عێراق لەکاتی گفتوگۆکردن لەبارەی رێککەوتنامەی 11ـی ئاداری 1970
مستەفا ئامێدی لەگەڵ سەرۆک بارزانی لە دەشتی خواکۆرک لە سنووری سیدەکان لە ساڵی 1983ـی زایینی